عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عروف؛ هێمن سه‌ڵاحه‌د جاف
پوخته
توێژینه‌وه‌كه به ناویشانی (پرۆسه‌ی نیشانه‌كردن له فۆنیمه ناكهرتییهكاندا)یه، هه‌وڵێكه ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینه‌وه‌كه به ناویشانی (پرۆسه‌ی نیشانه‌كردن له فۆنیمه ناكهرتییهكاندا)یه، هه‌وڵێكه بۆ نواندنی پرۆسه‌ی نیشانه‌كردن له زمانی كوردیدا، به جۆرێك توێژینه‌وه‌كه له فه‌رهه‌نگه‌وه بۆ ڕێزمان ده‌ستپێده‌كات، گریمانه‌ی پێكهاتهبوونی فه‌رهه‌نگیش به‌شێكه توێژینه‌وه‌كه، كه مۆرفیمه‌كانی ڕه‌گ و گیره‌كه‌كان به توخمی فه‌رهه‌نگی دانراون و لێكسێمه ناسادهكان به توخمی مۆرفۆلۆژیی. تێیدا پرۆسه‌ی نیشانه‌كردن له ئاستی فۆنیمه ناكهرتییهكاندا له لێكسێمه یه‌ك-مۆرفیمییهكان و دواتر له وشه‌ی مۆرفۆلۆژیی و پاشانیش له پرۆسه‌ی ئازادانه‌ی سینتاكسییدا تاقیكراونه‌ته‌وه. واتا پرۆسه‌ی نیشانه‌كردن له لێكسێمه یه‌ك-مۆرفیمییهكانی فه‌رهه‌نگ و وشه ناساده مۆرفۆلۆژییهكان و وشه فه‌رهه‌نگییه‌كان لهسینتاكسدا تاقیكراونه‌ته‌وه. توێژینه‌وه‌كه له دوو به‌ش پێكهاتووه، به جۆرێك به‌شی یه‌كهه‌می توێژینه‌وه‌كه لایه‌نه تیۆریه‌كانی گرتۆته‌خۆ، كه باس له پێكهاته‌ی فه‌رهه‌نگ و ڕێزمان و چه‌مكی نیشانه‌كردن و جۆره‌كانی نیشانه‌كردن كراوه، دواتر له به‌شی دوهه‌مدا پرۆسه‌ی نیشانه‌كردن له فه‌رهه‌نگ و ڕێزمان تاقیكراوه‌ته‌وه و گۆڕانه واتایی و فۆرمییهكان ده‌ستنیشانكراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نموونه و داتاكان له ڕێزماندا تاقیكراونه‌ته‌وه. توێژینه‌وه‌كه ڕێبای په‌سنیی شیكاری په‌یڕه‌وكردووه، به پشتبه‌ستن به كه‌ره‌سته‌ی دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست له ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی ئاخێوه‌رانی دیالێكته‌كه.